لە سنوری  پارێزگای  هەڵەبجە ٥٣ بەرکەوتەی چەکی کیمیایی دەنێردرێنە وڵاتی  ئێران بەمەبەستی  چارەسەرکردن .
دوکتۆر ئازاد  مستەفا بەڕێوەبەری گشتی  تەندروستی  هەڵەبجە بە  زایەڵەی ڕاگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا لەسەر بودجەی حكومەتی  هەرێمی كوردستان و لە رێگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت  لە كۆماری ئیسلامی ئێران، دەست دەكەین بە ناردنی ئەو ٥٣ بەركەوتەیەی رەزامەندیان وەرگیرا بوو لە پێشوودا بۆ ووڵاتی ئێران .
بەڕێوەبەری  گشتی  تەندروستی  هەڵەبجە  وتیشی،  تكایە سەردانی نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی بكەن لە هەڵەبجە بۆ زانیاری زیاتر.
کامەران  کەریم