شارەزایەکی سیاسی ئاشکرایکرد، دادگایەکی ئەڵمانی بڕیاریکی گرنگی لەبارەی جینۆسایدی شەنگالەوە دا .
سالار مەحمود شارەزای سیاسی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دادگای باڵا لە فرانکفۆرت سزای تۆمەتباری عیراقی تەھا جومەیلی تەمەن ٣٨ دا بە سجنی ھەتا ھەتایی، بەتاوانی بەشداریکردن لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی کۆمەڵکوژی دەرھەق بە ئیزیدیەکان لە ٢٠١٤/٨/٣ لە شەنگال.
ئاماژەی بەوەش دا؛ بەگوێرەی بەڵگەکانی دادگا تاوانبارەکە چوتە ریزی داعشەوە لەمانگی سێی ساڵی ٢٠١٣ەوە و چەندین پۆستی لە ریزەکانی داعش وەرگرتوە لە رقەی سوریا پایتەختی داعش. ھەروەھا لە عیراق و تورکیاش.
وتیشی، ساڵی رابردوو لە یۆنان دەستگیراکراوەو رادەستی ئەڵمانیا کراوە، چونکە لەوێ سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە .ئەم بڕیارە دۆسیەیەکی گرنگە بۆ پەرەپێدان بەم پرۆسە یاساییە لە دادگاکانی ئەوروپا.
هاوکات مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو، دادگای فرانكفۆرت سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر "جینیفەر فینیش" هاوسەری تەها جومەیلیدا سەپاند، كە هاوڵاتییەكی ئەڵمانییە و تاوانبارە بەوەی كچێکی ئێزیدیی بە تینوێتی هێشتۆتەوە و کوشتویەتی.
ڕونیشێکردەوە، حکومەتی عیراقی بەھیچ جۆرێ پشتیوانی ئەم دۆسیانە ناکات حکومەتی ھەرێمیش تەنیا بەمەعنەوی ھاوکارە، بەدواداچوونی ئەم دۆسیانە پێویستی بە بودجە و ھاوکاری مادی ھەیە. گرنگە حکومەت و پەرلەمانی ھەرێم ئەم ھەنگاوو بڕیارانەی وڵاتانی دەرەوە بەبایەخ وەرگرن و لە نزیکەوە ھاوکار بن بۆ بەئەنجام گریشتنی ئەو دۆسیانەی شارەزایان و رەوەندی کوردی و دۆستانی مرۆڤایەتی و کەسوکاری قوربانیان کاری لەسەر دەکەن.ھەر ھەوڵ و ھاوکاریەک لەو پێناوەدا جێ دەگرێ.
ئەو شارەزایە وتیشی، حکومەتی ئیتحادی ھیچ ھاوسۆزی و ئینتمایەکی بۆ دۆسیەی جینۆسایدی کوردستان نیە نە لە ئاستی ناوخۆو نەلە ئاستی دەرەوەش.
سازدانی - کامەران کەریم