شارەزایەکی سیاسی ئاشکرایکرد، لە ئێستادا گەرمیان مەترسی تەعریبی لەسەرە و ڕشتنی فرمێسکی تیمساحی سودی نیە .
سالار مەحمود شارەزای سیاسی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، گەرمیان مەترسی تەعریبی لەسەرە. ئەم چەند رۆژە بەیاننامەی فرمێسکی تیمساحی گەرمیانی داپۆشی. نەک پێنج پێشمەرگە لە کوڵەجۆ، نەک دوو پێشمەرگە لە پشتی کفری، پێنج ھەزاریش بە یەک رۆژ بڕوات، ویژدانتان ناجوڵێنێ. ئافات بەڕێوەیە، ئەو ھەموو فرمێسکە تیمساحیە ناکاتە ھەوڵێکی جدی بەرپرسانە بۆ دۆخی خەڵک و پێشمەرگە لە ناوچە دابڕاوەکان و لەگەرمیان.
وتیشی؛ تیرۆری دەرونی خەڵک، لە تیرۆری داعش بەئازارترە. تیرۆری ھیوای خەڵک، لە تیرۆری داعش مەترسیدارترە. تەعریب و تیرۆر تەنگی بە گەرمیان و ناوچەدابڕاوەکان ھەڵچنیوە. فریای تەعریبی نوێ بکەون، لە کوڵەجۆو کفری و پشتی دوزو قۆرەتوو، لە قوڵایی گوندەکانی گەرمیان. گەرمیان لەھەموو روویەکەوە بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕ ئەبێت.
سازدانی - کامەران کەریم