بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندی خدر جیجە ڕایگەیاند، پهلامارەکانی داعش بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە مەخمور پێشهاتی مهترسیدارن، ڕوبەڕوبونەوەیان ئەرکی بەپەلەی ئێستامانە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکانی هێرشەکەی داعش لە گوندی خدر جیجە دەکات.
سەرۆک کۆماری عێراق، پێویستیی پتهوکردنی ههماههنگی پێشمەرگە وسوپای عێراقی بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆریستان و دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە دووپاتکردەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، پهلامارەکانی داعش بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە مەخمور پێشهاتی مهترسیدارن، ڕوبەڕوبونەوەیان ئەرکی بەپەلەی ئێستامانە.