کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە  ڕایگەیاند هەوڵ دەدەن بۆ بۆ ڕاگرتنی بڕینی مینحەی بەرکەوتووانی کیمیاباران و کۆتایی هێنان بە پەراوێز خستنیان.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی  هەڵەبجە  ڕایگەیاند، پاش ئەوەی لە پرۆسەی چاکسازی حکومەتی هەریمی کوردستاندا بریاردرا بوو بە بڕینی مینحەی ئەو بەرکەوتووانەی کە موچەی دیکەیان هەیە وە سەرپشک کردنیان بە دیاری کردنی یەكیک لە مووچەکـــان، بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵەکەمان لە گەڵ سەرجەم بەرکەوتووانی کیمیاباران لە هەریمی کوردستان لە بەرواری ٢٠ـی ١١ ئەنجامماندا و یاداشتیکمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە مەبەستی بەدەمەوە هاتنی داواکاریەکانمان، پاش هەوڵی چڕ و بێ ووچانی کۆمەڵەکەمـــان توانیمان بگەینە ئەوەی بتوانین راگرتنی مینحەکان ڕابگرین و ئامادەکاری تەواویش کراوە بۆ دانیشتنمان لە گەڵ لیژنەکـــانی "یاسایی ، تەندروستی ، شەهیدان"ی پەرلەمانی کوردستان لە گەل نوێنەری هەڵەبجە و شوینە کیمیاباران کراوەکانی دیکەی کوردستان بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگە چارەی یاسایی گونجاو بۆ:

١. ڕاگرتنی بڕینی مینحەی بەرکەوتووان

٢.ئاوڕدانەوەی تەواو لە نالەباری دۆخیان و کۆتایی هێنان بە پەراوێز خستنیان.

 ٣.هەنگاوی جیدی بۆ پێداچوونەوە بە لیستی بەرکەوتووان و لادانی ئەوانەی بەرکەوتەی راستەقینە نین و تۆمار کردنی ئەوانەی بە فیعلی بەرکەوتەن و تۆمار نەکراون.

بۆیە بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین هەڵوێستی ئەو خۆپیشاندانەی بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕادەگەرین بۆ دەرئەنجامەکـــانی ئەو کۆبونەوە ئاماژە پێدراوەمـــان.

کامەران کەریم