حەوتەمین کاروانی کۆچبەران لە بێلاڕووسەوە گەڕانەوە هەولێر.
بەپێی ڕاپۆتی زایەڵە، بە کاروانی حەوتەمەوە دوو هەزار و 719 کۆچبەر لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و عێراق.
کۆچبەرەکان بەشێکی زۆریان هاونیشتمانی هەرێمی کوردستانن و تەنیا ژمارەیەکی کەمیان خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
دوایین کاروانی گەڕانەوەی کۆچبەران ژمارەیان 420 کۆچبەر بوو و بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق، گەڕاونەتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە هەرێمی کوردستان.
ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی هێشتا لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا ماونەتەوە، وەک کۆچبەرەکان باسی دەکەن، نزیکەی دوو هەزار کۆچبەرە کە بەشێكیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن، حکومەتیش دەڵێت؛ ئەم کاروانە بەردەوام دەبێت و پرۆسەی گەڕانەوەی کۆچبەرانیشمان خێراتر کردووە.