بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە  ئاشکرایکرد، نۆژەنکردنەو و دابین کردنی پیداویستی قوتابخانە و خوێندگانی سنوری ناحیەی بەمۆ جێ بەجێ کراوە .
سمکۆ سالار موشیر بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، وەک ناحیەی بەمۆ پاش سەردانی خوێندگاکانی (گڵیجاڵ و گوندی پشتە و گمە ) هستاین بە نوژنکردنەوە و دابین کردنی پێداویستی خوێندگاکان بەم شیوەیە؛
قوتابخانەی گڵیجاڵی بنەڕەتی، نۆژەنکردنەوە و بۆیاخ کردنی سەرجەم ژورەکان و چاکردنەوی کارەبا و پلاک و گڵۆپەکان و گۆڕینی دەرگاکان و دابین کردنی ( ۹ ) نۆ فێنک کەرەوە و ڕاکێشانی ئاو و کارەبا و دانانی قاعیدە بۆیان، دابن کردنی ئامێری کۆپی کردن و کورسی دەوار بۆ ئیدارە و دابین کردنی قرتاسیە بەگشتی و ئامیری فیرکاری زانستی و نۆژەنکردنەی بۆری ئاوی خواردنەوە و دابین کردی تەجیل میمۆری بو فیرکاری و داین کردنی تەختە سپی (وایت بورد) و پێپلیکانە و سندوقی فریگوزاری تەندروستی و چەند پیداویستیەکی تر و لە ئایندەدا کۆمەڵیک پیداویستی تر دابین دەکەین.
وتیشی؛  پار ساڵ یەک تاقم قەنەفە و فەرشیکی تورکیمان بو دابین کردون. قوتابخانەی پشتەی بنەڕەتی دابین کردنی سەلاجەیکی بچوک، دوڵابێگی گەورە، قرتاسیەبەگشتی و بابەتی فیرکاری زانستی، کورسی دەوار بو ئیدارە، دابین کردنی کورەی زەوی بۆ فیرکاری زانستی و بابەتی فێرکاری، تجیل میمۆری بۆ فیرکاری و چەند (وایت بورد) واتە تەختەی نوسین، لە ئایندە تەواو کاری پێداویستیەکان دەکەین. قوتابخانەی گمەی بنەڕەتی، دابین کردنی  کورسی دوار بو ئیدارە، دۆڵابیکی گەورە، ئیزۆگام بۆسەبانی خویندنگاکە، قرتاسیە بە گشتی، بابەتی زانستی و جوگرافیای بۆ فێرکاری، کورەی زەوی، تەجیل میموری بو فیرکاری، تەختەی نوسین (وایت بورد ) و لە ئایندە کۆمەڵیک پیداویستی تر دابین دەکەین .
ڕونیشیکردەوە، هەروەها دابین کردنی بڕی ١٤٠ مێزی دانیشتنی خویندکار و کتێبی خوێندن لە ڕێگەی بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و گەنجینەی پارێزگای هەڵەبجەوە. زۆر سوپاس بو ئەو کۆمپانیا و کەسیاتیانەی هاوکارمان بون سوپاس بو نەقابەو شۆفیرانی مەرزی پشتە . هەرەها زۆر سوپاس بۆ  مامۆستا سۆران عومەر بەڕیوەری پەروەردی هەڵەبجەو مامۆستا جوتیار مستەفا  لێپرساوی گەنجینەی پەروەردە کەهەمیشە هاوکارمان بون .
سازدانی - کامەران  کەریم