مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند: هەر گەشتیارێک بیەوێت سەردانی ئێران بکات، پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی ڤیرۆسی کۆرۆنای پێبێت.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێکی کە وێنەیەکی دەست زایەڵە کەوتووە ڕایگەیاندووە، هاوڵاتیان و گەشتیارانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە بەپێی بڕیارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوا بە ئێمە ڕاگەیاندراوە لە ڕۆژی پێنج شەمەوە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٩ مەرجی ڕێگەدان بە هەر گەشتیارێک و سەردانیکەرێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لەگەڵ بوونی ڤیزا هاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت (کارتی ڤاکسین + ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ) کە ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لە (٤٨) کاتژمێر تێنەپەڕیبێ.
باس لەوەشکراوە، بۆیە هاوڵاتیانی بەڕێزی خۆمان ئاگاداردەکەینەوە کە لەو ڕێکەوتەو ڕۆژانی دواتریش بەبێ کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دەروازەی باشماخ نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران ، بەپێچەوانەوە تەنها بەکارتی ڤاکسین یاخود تەنها پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە ڕێکاری داخڵ بوونتان بۆ ناگیرێتەبەر و دەگەڕێنرێنەوە.
وەکو ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەهەر ڕوداو و پێشهات و گۆڕانکاری یەکی نوێ لەم بارەیەوە ئاگادارتان دەکەینەوە.
کامەران کەریم