سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند ئەمریکا بە دوای زیندووکردنەوەی داعش و سازکردنەوەی قەیران لە ناوچەکە دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەم ناوەندە ئەمڕۆ سێ شهممه، 7ی كانونی یهكهمی 2021 لەگەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا دیداری کرد.
شەمخانی لەم دیدارەدا ڕایگەیاند: ئەمریکا لە شکست هێنانی داعش لە سووریا و عێراق و سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری تووڕەیە، سەرکەوتنێ کە هێزی ستراتیژی ئەم بەرەیەی بەرزکردەوە و هەر بۆیە ئەمریکا بە دوای زیندووکردنەوەی داعش و دروستکردنی قەیرانە لە ناوچەکەدا.
ناوبراو دروستکردنی قەیرانی ئەمنی لە سووریای بە پلانێکی ئەمریکی – ئیسرائیلی ناوبرد و لەمەڕ ئەنجامەکانی هۆشداریی دا.
بەرپرسە باڵاکەی ئێران لە بواری ئەمنیدا بەردەوامیی داگیرکاریی لە سووریای بە هۆکاری بەردەوامیی ناسەقامگیری و توندتویژی لە ناوچەکە ناوبرد.