مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانی کرد بە ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى ورد بۆ ئاشکراکردنى ئەنجامدەرانى تەقینەوەکەى بەسرە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە فەرمانی مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ئاشکراکردنى ئەنجامدەرانى تەقینەوەکەى بەسرەدا، هاتووە: فەرمانمان کرد بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و خێرا بۆ ئاشکراکردنی پلاندانەران و جێبەجێکارانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی بەسرەی خۆشەویست.
لە درێژەدا هاتووە: هێزە قارەمانەکانمان بە ورەوە بەرەنگاری شانە تیرۆریستییە ترسنۆکەکان دەبنەوە و لە هەموو عێراق بنەبڕیان دەکەن، رێگەش نادەن هەڕەشە لە ئاسایشی گەلەکەمان بکەن.

شیاوی باسە لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بەسرە 4 هاوڵاتی شەهید و چواری دیکەش برینداربوون.