کێشەی کارەبای پرۆژەی لانە سیتی چارەسەر دەکرێت و کارەبای نیشتمانی دەدرێتە دانیشتوانی پرۆژەکە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەمەبەستی چارسەرکردنی کێشەی کارەبای پرۆژەی لانە سیتی لە کەلار، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ (٩ی کانوونی یەکەم)  لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوەوە و رایسپاردن بۆ چارسەری کێشەکان و پێدانی کارەبا بە دانیشتوانی نێو پرۆژەکە.

لە کۆبونەوەکەدا، کەهەریەکە لە قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان و بەڕێوەبەری کارەبای کەلار و خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە ئامادەی بوون، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا دانیشتوانی پرۆژەی لانە سیتی داواکاریان ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کردوە بۆ پێدانی کارەبا و پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیانیش رێکارەکانی بۆ ئەومەبەستە گرتوەتەبەر و کێشەو کەموکورتیەکانی دەستنیشان کردووە، ئێستا پێویسە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە گرفتەکان چارەسەر بکات.

دواتر، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان بە وردی باسیان لە کێشەکان کرد و چارەسەری پێویست خرایەڕوو، بڕیاریشدرا کۆمپانیا پابەند بکرێت بە چارسەری گرفتەکان و لە کەمترین ماوەدا کارەبای نیشتمانی بدرێتە پرۆژەی لانە سیتی.

 کامەران کەریم