راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق بەفەرمى کۆتایی هاتنى ئەرکى شەڕکردن و کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانانى راگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قاسم ئەعرەجى ئەمڕۆ پێنجشەممە (9ی كانونی یەكەمی 2021) لە تویتێکدا نووسی: ئەمڕۆ گفتوگۆ لەگەڵ هاپەیمانان کۆتایی هاتووە کە ساڵى رابردوو دەستیپێکردبوو لەبارەى کۆتایی هاتنى ئەرکى شەڕکردنى هێزەکانیان.  
ڕاشیگەیاند: بەفەرمى ئەرکى شەڕکردنى هاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی هات و دەکشێنەوە و لەمەودوا لەبوارى مەشق و راوێژدا دەمێننەوە.