ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، هەوڵەکانمان گەشتە ئەنجام و پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گۆڕستانی زەڕایەن جێبەجێ دەکرێت .
سەباح شەهید فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوکارم كاك ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێز کاک ئاوارە حەمە شەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن توانرا لەڕێگای پارێزگاری سلێمانی بودجەیەک بەبڕی زیاتر لە ( ۸۰ ) هەشتا ملیۆن دینار لەسەر بودجەی نەوت دابین بکرێت،بۆ قیرتاوکردنی ڕێگای قەبرستانی زەڕایەن .
ناوبراو وتیشی، زۆر سوپاس بۆ پارێزگاری سلێمانی کە داواکاریەکەمانی قبوڵ کرد، هەروەها جێگەی خۆیەتی سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بکەین کە بەم پڕۆژەیەوە زۆر ماندوو بوو هەموو هەوڵێکیدا بۆ جێبەجێکردنی .
سازدانی کامەران کەریم