شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا،  گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی حکوومەتی ناوەند دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هێشتا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن، به‌ڵام دانوستانه‌كانیش نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ بنبه‌ست.
بڕیارە شاندەکە هه‌فته‌ی داهاتوو و پاش ڕاوێژ و پرس بە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێم، شانده‌كه‌ی بچێتەوە بەغدا.
پیشتر حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاندبوو: "شاندی دانوستانكارى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ده‌رفه‌ت و ده‌ستپێشخه‌ری باشی پێشكه‌شی حكوومه‌تی فیدراڵی كردووه."

کۆتایی/.