فڕۆکەکانی تورکیا بارەگای ئەنجوومەنی گەل لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال دەکەنە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناوچەکە ڕایانگەیاند لە ئەنجامی ئەم بۆردومانە لە لایەن سوپای تورکیاوە؛  "دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون."
 کەناڵی ڕووداو بڵاوی کردەوە؛ رووداوەکە کاژێر 7:45 خولەکی ئێوارەی رۆژی شەممە 11-12-2021 روویداوە.
ئەو شوێنەی بۆردوومانکراوە پێشتر هۆڵی لالش بوو و دواتر کراوەتە ئەنجوومەنی گەل.
سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکینەکانی بەرخودانی شنگال یەبەشە لە شنگال دەڵێت: هیچ زیانێکی نەبووە.