وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەوەى لەبارەى پشووى سەرى ساڵەوە بڵاوکراوەتەوە راست نییە

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێنجشەممە (16ی كانونی یەكەمی 2021) بە میدیاکانى پارتى راگەیاند؛ حکومەت بە فەرمى پشووەکانى سەرى ساڵ بڵاودەکاتەوە و جارێ هیچ پشوویەک رانەگەیەنراوە

شیاوی باسە؛ ماوەى چەند رۆژێکە لەبەشێک لە دەزگاکانى راگەیاندنەوە پشووى سەری ساڵ بڵاودەکرێتەوە بەپشتبەستن بە رۆژژمێرى ساڵانە