ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ بەهۆی ئەگەری ڕوودانی لافاوەوە ڕۆژی شەممەی لە ناوەندەكانی خوێندن كردە پشووی فەرمی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە، "دوای ڕاوێژكردن لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، ڕەمەك ڕەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بڕیاریدا سبەی شەممە بەهۆی شەپۆلی بارانبارین لەسەرجەم ناوەندەكان خوێندنی سنوری پەروەردەی چەمچەماڵ"چەمچەماڵ و ناحیەكان و گوندەكان پشوو دەبێت."