وەزارەتی دارایی و ئابوری  هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە حکوومەتی ناوەندی عێراق، 200 ملیار  دینارەکەی نەناردووە تا بتوانن مووچەی فەرمانبەران دابین بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی  دارایی و ئابوری  ڕایگەیاند،  بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق (200 ملیار)  دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری  بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (2021/11) تا ئەمرۆ (2021/12/18) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە.
 بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت.
کامەران کەریم