ئاسایشی شارەزوور دەست بەسەراگرتنی یاری ئاگرینی ڕاگەیاند .
بەڕێوەبەرایەتی  ئاسایشی شارەزوور لەڕاگەیەنراوێکی  کە وێنەیەکی  بۆ زایەڵە نێردراوە  هاتووە، ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی  یاری ئاگرین
بۆ سه‌لامه‌تی و  ئارامی زیاتری هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌مان و‌ بۆنه‌ی نزیك بو‌نه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی ساڵی نوێوه‌   دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر ، هیزه‌كانمان  له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان توانیان له‌ دوو هه‌ڵمه‌تی جیاوازدا و له‌ به‌رواری (2/12 - 15/12/2021)دا له‌ ناو دوو كۆگادا ده‌ست بگرن به‌سه‌ر بڕیكی زۆری یاری ئاگرینی جۆراو جۆر  كه‌  به‌نیازبوون له‌بازاڕدا ساغی بكه‌نه‌وه‌ ،
 ئه‌و جۆره‌ یاریانه‌ ده‌كرێت ببێته‌ مه‌ترسی بۆ مناڵان و بێزار كردنی هاوڵاتیان و نانه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ بۆئاهه‌نگ گێرانی  ئه‌و بۆنانه‌ی كه‌ له‌ ساڵی نوێدا به‌ریوه‌ده‌چن له‌ شار و شارۆچكه‌كاندا چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ یاریانه‌ ده‌نگێكی به‌رز و بێزاركه‌ری هه‌یه‌ .
له‌ناو هه‌ردوو كۆگاكه‌دا بڕی (200) دووسه‌د كارتۆن كه ده‌كاته‌ ‌ زیاتر له‌ (4.5) چوار تۆن و نیو  . یاری ئاگرین سه‌رجه‌می ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و دۆسیه‌ لێكۆڵیه‌نه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه‌ .
داوا له‌ كاسبكارانیش ده‌كه‌ین دوركه‌ونه‌وه‌ له‌و جۆره‌ بازرگانیكردنه‌‌ . هێزه‌كانمان هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌هه‌ر دوكان و ماركێتێكیشدا مامه‌ڵه به‌و جۆره‌ یاریانه‌وه‌ بكرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕوبه‌ڕووی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه‌ .
کامەران کەریم