له‌ ناحیه‌ی داره‌توو، مه‌ترسی هه‌ڵسانی لافاو له‌ ئارادایه‌ و تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسی هه‌یه‌، داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن رووبكه‌نه‌ ناو هه‌ولێر و له‌ ماڵه‌كانیان نه‌مێننه‌وه‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوكات پارێزگای هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك رێنمایی تایبه‌ت به‌ خۆپاراستن له‌ لافاوی بڵاوكرده‌وه‌.
ده‌قی رێنماییه‌كان
چۆن خۆمان ببپارێزین پێش روودانى لافاو و لەکاتی روودانى لافاو
هاووڵاتى بەڕێز:
لە پێناو سەلامەتى خۆت و خێزانەکەت، لە کاتى هەستکردن بە مەترسیەکانى دروستبوونى لافاو.
پێش روودانى لافاو پێیوستە رەچاووى ئەم خاڵانەى خوارەوە بكرێت:
یەکەم/ چاودێریکردنی زانیارییەکانى کەشناسی و وەرگرتنی ژمارەی گروپ یا ئاژانسى لافاو
دووەم/ دیاریکردنی شوێنێکی بەرز و گونجاو لەماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان
سێیەم/ پاراستنی بەڵگە نامە و کەل و پەلە گرنگە و بەنرخەکان و پاراستنیان لەو شوێنە کە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت
چوارەم/ ئامادەکرنی گونیە و پڕخۆڵ کردنى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان، بۆ گرتنى ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەى کە مەترسین لەکاتى دروست بوونى لافا ئاویان لێبێتە ژوورەوە
لەکاتی ڕوودانى لافاو چى دەکەیت؟
یەکەم/ بڕۆ بۆ ئەوشوێنەی بەرز و گونجاوەى کە لە ماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەت ئامادەت کردووە بێ دواکەوتن.
دووەم/ بڕینی تەزووی کارەبا و ھێلی خازی ماڵه‌وه‌تان.
سێیەم/ شوفێری نەکردن.
چوارەم/ دورکەوتنەوە لە رێڕەوە ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان