سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا سەرۆکایەتی وەفدێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە لە سەردان کردنی هەولێر دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەفدێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بە سەرۆکایەتی نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ (چوارشەممە) سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کورد کۆ دەبێتەوە.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی شاندەکە و سەرکردایەتیی کورد، بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ڕاگەیێندراوە.