باڵیۆزی ئێران لە یەمەن بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە وڵاتەکەی خۆی گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "حەسەن ئایرلو باڵیۆزی ئێران لە یەمەن بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و درەنگ گەڕاندەوەی بۆ تاران، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا."
ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا) بڵاوی کردەوە بەهۆی درەنگخستنی گەشتەکەی ئایرلو باڵیۆزی ئێران لە یەمەن، نەخۆشییەکە کاریگەریی توندی لەسەر کردبوو، بۆیە پزیشکەکان لە ئێران نەیانتوانی هاوکاریی بکەن.