حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی هاتنی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی نوێوە، لە 25ی ئەم مانگە تا 1ی کانوونی دووەمی ساڵی 2022 پشووی فەرمییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "بەبۆنەی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی زایینی، لە 25ـی مانگ بۆ 1ـی مانگ، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومیش پشووی فەرمییە."
لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەش هاتووە، "رۆژی یەکشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2022 دەوام بەشێوەیەکی فەرمی دەستپێدەکاتەوە."