فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبەشەکانى عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانى هاوپه‌یمانان لە بنکەى سەربازیى هەریر لە هەولێر کشاونەتەوە و چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانیشیان ڕاده‌ستى پێشمه‌رگه كردووه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەحسین خەفاجى، وتەبێژى فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبەشەکان به میدیاى فه‌رمى عێراقی ڕاگەیاند؛ لیژنەیەکى باڵاى ئەمنى ڕۆژی سێشەممە سەردانى بنکەى هەریریان کردووە و دڵنیابووەتەوە کە هێزى شەڕکەرى لێنەماوە.
خەفاجى جەختی کردووه‌ته‌وه، هیچ هێزێکى شەڕکەر له بنكه‌كه بوونى نەماوە و تەنها نۆ ڕاوێژکار ماون، ڕێککەوتنى کشانەوەیش وەک خۆى جێبەجێ کراوە.
به وته‌ى وته‌بێژى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق، بەر لە وادەی دیاریکراو، ھێزە شەڕکەرەکانى هاوپهیایمانان لە بنکەی ھەریر لە ھەولێر کشاونەتەوە و چەک و کەلوپەله سەربازییه‌كانى خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە.
باسی له‌وه‌شكردووه، بەپێی دەرەنجامی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ھێزی شەڕکەر نەماوە.