چالاکی وەرزشی شارەزوور ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەمە یاری کۆتایی بەڕێوەچوو لەخولی فوتساڵی کچانی قۆناغی ١٠ – ١٢ لەنێوان هەردوو ئامادەیی شەمێران x نیشتمان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەنجامی یاریی بە سفربە سفر کۆتایی هات، پاشان بە لێدانی یەکلاکەرەوە، ئامادەیی شەمێرانی کچان توانی بە ٣ گۆڵ بە ٢ گۆڵ لە ئامادەیی نیشتمان بباتەوە بێتە پاڵەوانی خولی فوتساڵی خوێندنگا ئامادەییەکانی کچان .
ڕونیشیکردەوە، پاش پشوەکان لە مەراسیمێکی شایستەدا تپیە براوەکان خەڵات ئەکرێن.

کامەران کەریم