نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نووری مالیکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ململانێی لایەنە عێراقییەکان رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە بەشێک لە کێشەکان، بەڵکو هەمیشە فاکتەرێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە هاوبەشییەکی راستەقینەی نێوان لایەنە عێراقییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 22-12-2021 پێشوازی لە شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا "دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، هه‌ڵبژاردنى 10ى ئۆكتۆبه‌رى رابردووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و نيگه‌رانيى ئه‌و لايه‌نانه‌ى له ئه‌نجامه‌كانى ناڕازين، پرۆسه‌ى ياسايى و تانه‌دان له ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێكران".
نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی هاوڕا بوون كه وێڕاى ناڕه‌زايى و تێبينييه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دۆخ و ئاڵنگارییەکانی وڵات به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان به ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى و داهاتووى وڵات، بگه‌نه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و دامه‌زراندنى حكومه‌تێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاريى هاووڵاتیيان بێت و، بتوانێت رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی ئێستا و داهاتووى وڵات ببێته‌وه و ئارامى و سه‌قامگيرى بپارێزێت.
لە بەشێكی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌رنامه‌ى كارى شانده‌كه و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان، چۆنێتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ‌کران.