قایمقامی سەیدسادق ئاشکرایکرد، پشتگیری تەواوی گلەیی و ناڕەزاییەکان دەبین و کاری خیرا و تەواوی بۆ دەکەین لە پێناو خزمەتی هاووڵاتیان دا.
دیاری ڕەفیق قایمقامی سەیدسادق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پاش داواکاری و ناڕەزایی بــەشێـــک لــە هاووڵاتیــــانــی سەیدســادق بە مەبەسـتی کردنــەوەی (ئیستیشاری) ئێواران لە قەزاکەماندا و نەهێشتن و چارەسەرکردنی کەم و کورتی لە پێدان و هێنان و دابینکردنی دەرمان و ئامێری پزیشکی بۆ ناو نەخۆشخانەکانمان لە سنوردەکەدا .
وتیشی، لە دیوانـی قائمقامیـەت پیشوازیمان لێکــردن و لە نزیکــەوە گفـت و گـۆ کراو پێـی ڕاگەیاندن کە پشتگیری تەواوی داواکارییەکــان دەبێت بۆ خزمـەتکردنی هاووڵاتیانی شارەکەمان ، دەست بەجێ لەرێگەی پەیوەندی تەلەفـونی داوای کرد لە د.سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمــانــی لــە ســەر داواکـــاری و جێبەجــێ کردنی داواکــارییەکـان.
ڕونیشیکردەوە، د.سەباح هەورامــی بەڵێنی دا لــە نزیک تــرین کــاتدا سەردانی قـەزای سەیدسادق بکات و پێداویستـی بــۆ سەرجـەم مەڵبەندەکـانـی تەندروستی و نەخۆشخــانــەکــان بەپێی توانــا دابیــن بکــات و تەواویداواکــارییەکانمــان جێبەجــێ بکات.
کامەران کەریم
December 23, 2021