نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له لويجى دى مايۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا و شاندێكى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌كەدا كه باڵيۆزى ئيتاليا له عێراق و كونسوليان له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا باسى له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق كرد و جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئيتاليا بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له تێكشاندنى داعش و ميوانپه‌روه‌ريى هه‌رێمى كوردستان و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا، نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێكى فه‌رمى بانگهێشتى رۆما كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه له‌گه‌ڵ ئيتاليا، هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌ڕووى ئابوورى و كولتوورييه‌وه.
لای خۆيه‌وه نێچێرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و گه‌ل و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح و ساڵى تازه‌وه، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ئيتاليا له عيراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ مه‌شق و راهێنانى پێشمه‌رگه و هاريكاريى مرۆيي ئيتاليا، دووپات كرده‌وه.
دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانى دامه‌زراندنى حكومه‌تى داهاتوو، پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌كانيان، دۆخ و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.