بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه شه‌پۆلێكی سه‌رما ڕو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر داده‌به‌زێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەشناسی هەرێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕونیكردۆته‌وه كه شەممە پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی بۆ ناو خاکی هەرێم دەکرێ کە دەبێتە هۆی دابەزینێکی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم، بەشێوەیەک کە پلەی گەرمی لەشەودا لەژێر سفری سیلیزی دەبێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه لەناوچە شاخاوییەکان بەشەوو بەڕۆژ پلەکانی گەرما لەژێر سفرە وە دەبێت، بەڵام لەناوچەکانی تر بەڕۆژ نزیک دەبێتەوە لەسفر، جگە لەناوچەکانی گەرمیان کە پلەکانی گەرمی کەمێک بەرزتر دەبێت لەوەی کە ئاماژەی پێکراوە.
ڕاشیگه‌یاندووه، تەم و مژ دروست دەبێت‌و مەودای بینین (Visibility) کەم دەبێتەوە. هاوكات ئەم شه‌پۆلی سه‌رمایه ماوه‌ی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "چاکتر وایە بۆ هاوڵاتیان نەچنە ئەو شوێنانەی کە بەفری لێ باریوە، چونکە بەستن ڕودەدات‌و شەختە دروست دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ خلیسکان و کەوتن."