ئەندامی بەڕێوبەریی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق، ڕایگەیاند هەناردەکاریی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی ٨ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ٦ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید حەمید حسێنی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فارس نیوزی ئێرانی، وتی: هەناردەکاریی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی ٨ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ٦ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕی کردووە، واتا هەر مانگ ٧٥٠ ملیۆن دۆلار.
ئاماژەی بەوەش دا؛ ئەمساڵ ٥ ملیۆن تەن کاڵا لە هەموو جۆرەکانەوە لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراون.