باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند کە هیچ گۆڕانکارییەک لە دەرکردنی ڤیزە لە نێوان ئێران و عێراق بە هۆی بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە ڕووینەداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا ڕاشیگەیاند: وەکوو پێشوو، ڕەوتی دەرکردنی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی بەڕێزی عێراقی بە گوێرەی ڕێنمایی نێردراو و بە لەبەرچاوگرتنی پرۆتۆکۆلی تەندروستی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا، تەنیا بۆ ئەم هاووڵاتیانە ڕێگەپێدراوە؛
١ – ئەو کەسانەی لەگەڵ خانمانی ئێرانی زەواجیان کردووە
٢ – منداڵی هاوبەشی هاوڵاتیانی عێراقی و ئافرەتانی ئێرانی
٣ – بازرگانان و سەرمایەدانەران
٤ - ئهوانهی ڤیزای جۆری دهرمانیان لە ئێرانەوە ههیه
٥ – نەخۆشی لاعەلاج بە پێشینەی وەرگرتنی دەرمان لە ئێران
بەم پێیە، ڤیزەی گەشتیاری و زیارەتی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە دەرناکرێت.