شوان ڕابەر  پرسیار دەکات کە ئایا حیزبەکانی هەرێمی کوردستان ئەو خەباتەی کردیان بۆ ڕزگارکردن بوو یاخود بۆ بێ  دین کردن.

شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە وتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند:  لەبەرئەوەی لەمێژە لە كوردستان داگیركردن وچەوساندنەوە دژ بە كورد وكوردستان هەیە، وەكو كاردانەوە وبەرخودان وبەرگری كردن لە كورد وكوردستان چەند حزبێك دروست بوون، لێرەدا مەبەستمان پێ‌ لە حزبە نەتەوەییەكانە، ئەو حزبانە بە حساب حزبی نەتەوەگەر بوون، لە دژی رژێمێكی دكتاتۆر دروست بوون بۆ رزگاركردنی خەلكی هەژار و چەوساوەی كورد، كەواتە حزبی نەتەوەگەر و نەتەوە دۆست بوونە نەك ناسیۆنالیزم (نەتەوە پەرست) وئایدۆلۆژی (بێ‌ باوەڕ). كەچی زۆر بەداخەوە هەندێ‌ لە كەس وحزبەكان (نەخاسمە چەپگەرەكان، ئایدۆلۆژ چەپەكان) لە پاڵ خەباتی نەتەوایەتی لە سەرەتای دروست بونیان تا ئێستاش كە سەردەمی شار ورزگاربوون وحوكمڕانی و سەربەخۆیی یە، بەردەوام لە كۆمەڵێك ڕوەوە، بە كۆمەڵێك هۆكار وشێواز وڕێگاوە، دژایەتی ئیسلام دەكەن، خەلك بێ‌ دین و خراپ دەكەن. قەینا خۆیان بێدین، بەس بۆ خەلك بێ‌ دین و لادین و خراپ بكەن، لەو رووەوە، وێڕای خەبات  و قوربانی دان و چاكەكانیان، بەس زەڕبەی زۆریان لە ئایین و ئەخلاقی خەلكی موسلمان داوە، خەڵكێكیان بەرەو رەوشت نزمی بردووە، وەكو مەدرەسە، بەئامانج كار لەسەر بێدینكردنی موسولمانان دەكەن، خەرجی و ماندوبونێكی زۆر لەوە دەكەن. بۆنمونە ئەگەر تەماشی هەندێ كەنال و بەرنامە و كەس بكەی ئەوە باش دەبینرێ، تەنانەت گەیشتە ئەوەی شوێنی خراپەكاری بكرێتەوە، تەنها بۆ خراپكردنی خەڵك.

وتیشی: ئەوان بەحساب خەباتیان بۆ رزگاركردنی خەلكی چەوساوە و پڕۆلیتار داگیركراو كرد لە دژی رژێمیكی دكتاتۆر و بۆرژواز و ستەمكار، خەباتی ئەوان خەباتێكی نەتەوەیی ونیشتیمانپەروەری بو نەك بزوتنەوەیەكی ئایدیۆلۆژی بێ باوەڕی (ئیلحادی ) بۆ ئەوەی كورد و كوردستان رزگار بكەن، بەحساب ئەوە ئامانج بوە ، ئەوە كاری سەرەكی ئەوان بوە ، بەس بەداخەوە لەرەوتی خەباتی خۆیان لایان داوە، بەئامانج بەبەرنامە ئێستا خەلك  بێ‌ دین و خراپ دەكەن، وادەزانن بەوە خەلك و ولاتانی خۆرئاوا لێیان رازی دەبن، سەردەكەون .

سازدانی  - کامەران  کەریم