بەهۆی بانگەشەکردن بۆ ئارایشتکردنی خانمان بە جۆرەکانی (بیبگڵۆ، هایدرۆفیشەڵ و میزۆ) لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای نیڤان دادەخرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی سلێمقنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگاکانی قائیمقامیەتی سلێماندا ئاماژەبەوەکراوە، بەهۆی بانگەشەکردن بۆ ئارایشتکردنی خانمان بە جۆرەکانی (بیبگڵۆ، هایدرۆفیشەڵ و میزۆ) لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای نیڤان دادەخرێت.
بەپێی رێنماییەکانی تەندروستیی ئەو جوانکارییانەی کە ئامێری مایکرۆنیدڵتیایدا بەکاردەهێنرێت پێویستە لەلایەن پزیشکی تایبەتمەند بەجوانکاریی و پێستتەوە ئەنجام بدرێت.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای نیڤان دادەخرێت، لەکاتی دوبارەکردنەوەی بانگەشەکردندا روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
کامەران کەریم