سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ پارێزگاری كوردستان  دیداری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ 26ی كانوونی یه‌كه‌می 2021ی زایینی له‌گه‌ڵ ئیسماعیل زارعی پارێزگاری كوردستان كۆبوویه‌وه‌.
شوشته‌ری وێڕای پیرۆزبایی له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی زارعی وەکوو پارێزگاری کوردستان، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی و هاوكاریه‌كانی نێوان پارێزگاكانی سلێمانی و كوردستان و كێشه‌كانی سنوره‌ هاوبه‌شه‌كان و پشتگیری كردن له‌ وه‌به‌رهێنانی وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی له‌ پارێزگای كوردستان و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ گفتوگۆیان كرد.
  پارێزگاری كوردستان سوپاسی به‌دواداچوونه‌ شێلگیرانه‌ و به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و قوڵكردنه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی له‌ ته‌واوی بواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت له‌ سنوره‌كانی باشماخ و سه‌یرانبه‌ن و جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئه‌م سنورانه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی ئاڵوگۆڕی نێوان ئه‌و دوو پارێزگایه‌ كرده‌وه‌.