پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ورمێ كرد و جه‌خت له دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی پێكه‌وه‌یی كرایه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای ورمێ كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و ژووره له‌باره‌ی پرسه بازرگانی و ئابوورییه‌كان، كۆبووه‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی سه‌ردانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبوونى نادر سادقی، جێگری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕژئاوا بۆ کاروباری بازرگانی، سەردانى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیی ورمێ کرد و بەگەرمى پێشوازى لێ‌کرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، له‌و دیداره‌دا، تیشك خراوەتە سەر رەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى جووڵە و ره‌وشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران - تەمەرچین.
ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند: "هەموو هەوڵێکی خۆمان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لە شارەکەمان، ئاماده‌ین هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانانى كۆمارى ئیسلامى ئێران و وڵاتانى دیکەش بکەین، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ و کاریگەریان لە بەرەو پێشبردن و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لە هەولێرى پایتەخت هه‌بێت".
سەرۆکی ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیی ورمێ وێڕاى خۆشحاڵى خۆى بۆ سەردانەکەى پارێزگارى هەولێر، جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردەوە، "هەموو هەوڵێکى خۆیان لە پێناو پتەوکردنى پەیوەندییە پیشەسازى و بازرگانیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران دەخەنە گەڕ".