لێپرسراوی سەنتەری خێرای ۱۲۲ ڕایگەیاند ٢٣ تیمی تەندروستی لە شەوانی سەری ساڵی نوێ لە سلێمانی لەحاڵەتی ئامادە باشیدان .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بۆنەی سەری ساڵ سەنتەری فریاکەوتنی خێرای (١٢٢) ی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبێت بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو کە هاوڵاتیان و گەشتیاران پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی بێت.
سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری خێرای ۱۲۲ ڕایگەیاند، بۆ بۆنەی سەری ساڵ سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ۱۲۲ لەڕێگای (٢٣) تیمەوە لە ناوچەگەشتیارییەکان و شەقامی سالم و سەرجەم مۆڵەکانی ئەمبوڵانسەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان و گەشتیاران.
داولەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی پێویستیان بەتیمی تەندروستی پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی 122 .
کامەران کەریم