بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێكی پیرۆز بایی ئاراستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵی نوێ پەیامێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت، لەم بۆنەیەدا تەئكید دەكەینەوە لە یەكخستنی ھەوڵەكانمان بۆ یەكڕیزی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی كورد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەكانی چاكسازی و زیاتر خزمەتكردنی خەڵك و خۆشگوزەرانی زیاتر.
دەقی پەیامەكە...
ساڵی نوێ لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان پیرۆز دەكەم، ھیوام وایە بە خێر و شادییەوە بەرەو ساڵێكی ئارامی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی، ھەنگاوبنێین و ھەموولایەكمان لە كەشێكی كامەرانیدا ژیان بەڕێبكەین.
لەم بۆنەیەدا تەئكید دەكەینەوە لە یەكخستنی ھەوڵەكانمان بۆ یەكڕیزی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی كورد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەكانی چاكسازی و زیاتر خزمەتكردنی خەڵك و خۆشگوزەرانی زیاتر و پێكھێنانی حكومەتێكی كارا لە عێراق كە بتوانێت وەڵام دەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە و پێكھاتە و ئاینزاكان بێت.
ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ھەموو ھەوڵێكمان روو لە بنیادنانی حكومڕانییەكی تەندروست و خزمەتگوزار و راستكردنەوەی رێڕەوی ئیداری و رێكخراوەییە تا حزب لە خزمەتی ھەمووان بێت بێ جیاوازی.
دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت.
ھەر شادو سەربەرزو سەركەوتووبن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی