٢٠ کورەی خەڵوزکردن لە بەرزنجە تێکدران.
پۆلیسی دارستان ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت دیاردەی خەڵوزکردن و بڕینی داری سروشتی لە سنوری گوندی "بیوەك" لە ناحیەی بەرزنجە بەدیکراوە، بۆ ڕێگریکردن لێی لە لایەن بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدصادق و بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور دەرچوون بۆ گوندی ناوبراو.
لە ئەنجامدا توانیان زیاتر لە ( ٢٠ ) کورەی خەڵوزکردن تێکبدەن.
هەروەها دەستگیرا بەسەر ( ٨ ) فەردە خەڵوز، ( ٢ ) تەور و چەندین کەل و پەلی تر .
کامەران کەریم