داواکاری گشتیی پارێزگای کوردستان رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی 10 مانگ و دابینکردنی بودجەی پەرەپێدان و رێکخستنی دەروازەی سنووریی باشماخی مەریوان، ٪8ی کارەکانی تەواوبووە و ڕەخنەی توندی لەمە گرفت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەممەد جەباری، داواکاری گشتیی پارێزگای کوردستان لە بەسەرکردنەوە بەشە جۆربەجۆرەکانی دەروازەی سنووریی باشماخی مەریوان، هۆشداریی ئەوەی دا هەر کەس، لایەن و ناوەندێک لە پەرەپێدانی باشماخ کەمتەرخەمی بکات رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەش دا؛ دەروازەی سنووریی باشماخی مەریوان ناڕێکی و کێشەی زۆری هەیە، ئەم کێشانە دوای 15 ساڵ لە بەنێودەوڵەتیبوونی دەروازەکە هێشتا چارەسەر نەبوون و دەبێت چارەسەر بکرێن.
جەباری، کەمتەرخەمی ژمارەیەک دامەزراوەی لە ئاستی نیشتمانی و لە ئاستی پارێزگای کوردستان بە هۆکاری کێشەکانی دەروازەی باشماخ لە قەڵەم دا.