ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی روفاتی 104 كەس لە قوربانیانی گوندی كۆجۆ لە زێدی خۆیان بە ئامادەبوونی نوێنەری حكومەتی هەرێم و عێراق و نوێنەری وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ شەممە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی روفاتی 104 كەس لە قوربانیانی گوندی كۆجۆ لە زێدی خۆیان بەڕێوەچوو.
نوێنەری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عیراق و نەتەوەیەكگرتوەكان و نوێنەرایەتی وڵاتان ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
هەروەها رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە گوندی كۆجۆ لە ڕێوڕەسمەکەدا ئامادەبوون.
ساڵی 2014 لە هێرشی تیرۆرستانی داعشدا لە گوندی كۆجۆ زیاتر لە هەزار كەس لە دانیشتووانی گوندەكە لەلایەن ئەو رێكخراوە دەستگیركران و ژمارەیەكی زۆریشیان كۆمەڵكوژكران.
تا ئێستا روفاتی تەنها 246 كەسیان دۆزراونەتەوە و لەو رێژەیەش تەنها 104 كەسیان ناسراونەتەوە .
کۆتایی/.