سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر دادگایی کردن و قەساسی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و هەموو ئەوانەی کرد کە لە تیرۆری فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ڕۆڵیان بینیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 3ی كانونی دووه‌می 2022 لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی تیرۆری قاسم سولەیمانی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێ بکوژ و تاوانباری سەرەکی ئەم تاوانە واتا سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئەمریکا دادگایی و قەساس بکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر دادگایەکی بێ لایەن بۆ دادگایی دادپەروەرانەی ترەمپ و پۆمپئۆ پێکهات و ئەوان چوونە بەردەم دادگا و سزای خۆیان وەرگرت، ئاساییە، بەڵام ئەگەر وا نەکرا، دەستی تۆڵەکردنەوەی گەل درێژ دەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند: ڕووی دەمم لە ئەمریکییەکانە و ئەویش ئەوەی کە حاجی قاسم سولەیمانی میوانی فەرمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووو و ئێوەش سیادەی عێراقتان شکاند و گەلێکتان تیرۆر کرد.