دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا کە لە میدیای فەرمیی یەکێتی و پارتی بڵاوبووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بە شاندی هاوبەش پرۆسەی دانووستاندن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەستپێدەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاشنیوه‌ڕ‌ۆی رۆژی چوارشه‌ممه 05-01-2022 شاندی ھاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆبوونه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوە هاوبەشەکە، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای گفتوگۆ و را گۆڕ‌ینه‌وه، ھه‌ردوولا رێككه‌وتن كه پێكه‌وه به وه‌فدێكی ھاوبه‌شی كوردستانی پرۆسه‌ی دانووستاندن له‌گه‌ڵ ھێز و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ستپێبكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ره‌قه‌یه‌كی كاری ھاوبه‌ش ئاماده كراوه".
رۆژی چوارشەممە لە پیرمام شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسیی ئێستای عێراقمان کرد، باسی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتیمان کرد، جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێکەوە دەبێت کار بکەین، تەنانەت لەگەڵ بەغداش هەوڵبدەین پێکەوە دانووستاندن بکەین".