شانەى ڕاگەیاندنی ئەمنى عێراق ڕایگەیاند بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار بە پێنج موشەک کرایە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم راگەیەنراوەدا ئاماژە بەوە دراوە کە هێزە ئەمنییەکان پڕۆسەى گەڕان و پشکنینیان دەستپێکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە.
ئاماژە بەوەش کراوە، موشەکەکان لە دەوروبەرى بنکەکە کەوتونەتە خوارەوە.