وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێنج حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە هەرێم تۆمار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا پشکنین بۆ چەند گومانلێکراوێک کرا، پشتڕاستکراوەتەوە کە 5 کەس لە پارێزگای دهۆک هەڵگری گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) بوونە.
وەزیری تەندروستی ڕوونیکردەوە، تووشبووەکان ئەندامی یەک خێزانن و یەکێکیان لە دەرەوە گەڕاوەتەوە و ئەوانی دیکەشی تووشکردووە.
کامەران کەریم