به‌پێی‌ رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم له‌ كاتی‌ بوونی‌ 5 حاڵه‌تی‌ پۆزه‌تیڤی‌ قوتابی‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌كدا، قوتابخانه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 14 رۆژ داده‌خرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به‌بۆنه‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خوێندنی‌ قۆناغه‌كانی‌ 1ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ تا 11 ئاماده‌یی، وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێی‌ ده‌ركرد.
له‌ یه‌كێك له‌ رێنماییه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ "له‌ كاتی‌ بوونی‌ 5 حاڵه‌تی‌ پۆزه‌تیڤی‌ قوتابی‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌كدا، پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی‌ 14 رۆژ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ دابخرێت".
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ بوونی‌ 1 حاڵه‌تی‌ پۆزه‌تیڤی‌ قوتابی‌ له‌ پۆلێكدا پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی‌ 14 رۆژ ئه‌و پۆله‌ دابخرێت و به‌ركه‌وتووانی‌ توشبوو بۆ ماوه‌ی‌ 14 رۆژ له‌ ماڵه‌وه‌ خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
کۆتایی/.