ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێم لەساڵی نوێشدا هەر وازی لەبەرنامەی دابەشکردنی مووچە بەسستی نەهێناوە.
سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، عێراق کە ئێستا لە ڕیزبەندی یەکەمی ووڵاتە گەندەڵەکانی جیهاندایە خەریکی دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2022 و دابەشنەکردنی مووچە و خواردنی مافی مووچەخۆر بەهێڵی سور دەزانێت و دەستی بۆنابات، هەرچی هەرێمیشە تازە دەستی کردووە بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی پارو ڕۆژی دەستەیەک و وەزارەتێک دابەشدەکات سەرەڕای بوونی داهاتی بەردەست هەرچاو لەدەستی 200 ملیارەکەی بەغدایە.
سازدانی - کامەران کەریم