یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ یەکشەممە به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له پشكی سونه‌كانه‌هه‌ڵده‌بژێردرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یەکەمین دانیشتی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندامی خولەکە ئه‌مڕۆ یەکشەممە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، كاندیدی ده‌رچوی هاوپه‌یمانی عه‌زم وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مان ده‌كات.
دواتر جێگری یەکەم و دوەم هەڵدەبژێرێت بە زۆرینەی رەهای دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن لە رێگەی هەڵبژاردنی نهێنییەوە.
سونه‌كان رێككه‌وتون كه جارێكی دیكه محه‌مه‌د حه‌لبوسی بكرێته‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
كورد كه پۆستی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌رده‌كه‌وێت دیارنیه كه كاندیدی دیاریكردوه یان نا.
هاوكات هێشتا یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه كه شیعه‌كان كێیان كاندید كردوه بۆ پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
دوای یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، په‌رله‌مان لە ماوەی 30 رۆژدا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت، به‌پێی ده‌ستوری ده‌بێت سەرۆک کۆمار دو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.