سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق موفاجه‌ئه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌یه، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه له‌ماوه‌ی چوار كاتژمێر یاخود كه‌متریش، كێشه‌ی ناوماڵی لایه‌نه شیعییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جاسم به‌یاتی سه‌ركرده ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، خستنه‌ڕوی ناوه‌كان بۆ دیاریكردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، به‌مه‌به‌ستی سوتاندنی ئه‌و ناوانه له‌لایه‌ن ڕكابه‌ره‌كانیانه‌وه و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو موفاجه‌ئه ده‌بێت، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی چوار كاتژمێر یان كه‌متر قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
وتیشی: دۆخه‌كه له تێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره له نێوان هه‌مو هێزه شیعیه‌كان نزیكبوه‌ته‌وه.
جاسم به‌یاتی باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كۆمار كارێكی ئاسان نییه و پێویستی به تێگه‌یشتنی ناوخۆیی هه‌یه و دواتر ده‌خرێته به‌رده‌م هێزه شیعیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه‌ش ماوه‌ی چه‌ند مانگێك پێكهێنانی حكومه‌ت دواده‌خات.