عه‌باس غه‌زالی، که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بە بۆنەی کاندیدکردنی پاوە لە هەڵبژاردنی 10 شاری سەرتری جیهان بۆ ژینگە و ژیان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عه‌باس غه‌زالی که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ کاندیدکردنی پاوە لە هەڵبژاردنی 10 شاری سەرتری جیهان بۆ ژینگە و ژیان، بە دەستکەوتێکی جیهانی پێناسە کرد کە نیشانەی هەبوونی هاووڵاتی باش و بەرپرسیارێتی هەڵگر و هەبوونی بژاردەی فەرهەنگی و دڵسۆزە کە زۆر جێی ڕێزن.
ده‌قی ته‌واویی په‌یامه‌که‌ی "عه‌باس غه‌زالی" له خواره‌دا هاتووه:
"پاوە، ناو و ناوەرۆکێک بە وێنەی گەوهەر
شاری پاوە، کە ناوەکەشی بە واتای پاکە، ڕەسەنایەتی خۆی، بە کاندیدکردنی لە هەڵبژاردنی 10 شاری سەرتری جیهان بۆ ژینگە و ژیان، لە ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی (WHO)، سەلماند. بەڵی، گەوهەر ڕۆژێک خۆی نیشان دەدات. پاراستنی ئەم ڕەسەنایەتییە مێژووییە له ڕووی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە سەردەمی نوێ‌دا، جگە لە بەستێن سازیی بە ئاراستەی پێشکەوتن، بڵاوکردنەوەی کەلتووری شاری خاوێن بۆ شارەکانی تریش بە دیاری دێنێت. لە ڕاستیدا ئەم دەستکەوتە جیهانییە نیشانەی هەبوونی هاووڵاتی باش و بەرپرسیارێتی هەڵگر و هەبوونی بژاردەی فەرهەنگی و دڵسۆزە کە زۆر جێی ڕێزن. بە هیوای هەڵبژاردنی ئەم شارە خۆشەویستە وەک 10 شاری تەندروستی جیهان."
عەباس غەزالی