هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی بەغداد برینداربوونی ژن و کچێکی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو هێرشە موشەکییەی ئەمشەو (هەینی) کراوەتەسەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان لە بەغداد کەسانی مەدەنی پێوەبووە و ژن و کچێک برینداربوون.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی چەند وێنەیەکی ماڵێکی بڵاوکردووەتەوە، کە لە هێرشە موشەکییەکەدا زیانی پێگەیشتووە و نوسیویەتی، “هێرشە بێرەحمانەکەی ئەمشەو بۆسەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان کە هێزەئەمنییەکانی عێراق ئاسایشی دەپارێزن لە ناوچەی دۆرەوە ئاڕاستەکراوە”.
ئێوارەی ئەمڕۆ چەند موشەکێک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کران و لەلایەن سیستمی بەرگریی موشەکییەوە تێکشکێندران.